Nov 07, 2019 08:22 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی : بوجەو ماددەی 140 سەرەکی ترین بابەتی ناکۆکیمان لەگەڵ بەغدایە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسی بوجەو ماددەی 140 ی یاسای بنەڕەتیی عێراق لە بارەی ناوچە کێشە لە سەرەکانی بە گرینگترین بابەتی ناکۆکیی نێوان هەولێرو بەغدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە پانێلێکدا لە کۆنفرانسی ناوەندی موتاڵای میری لە شاری هەولێر وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە بە نیازی چارەسەر کردنی تۆکمەوتەواوی ناکۆکیەکانیانن لەگەڵ بەغدا، بەشە بوجەی هەرێمی کوردستانی لە بوجەی ساڵانەی عێراق و هەروەها ماددەی 140 یاسای بنەڕەتیی عێراق لە بارەی ناوچە کێشە لە سەرەکانی بە گرینگترین بابەتی ناکۆکیی نێوانیان ڕاگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵی عێراقیش وتی؟: بە نیازین پەیوەندیی نێوان هەردووک لا چاک کەینەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ئاماژەی کردە پرسی کابینەو پەیوەندیی نێوان جێگری سەرۆک وەزیران و وتیشی: هتوبیروڕاییەکی باش لە نێوان خۆی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی کابینەکەی هەرێم لە ئارادایە و بەنیازن لە سەر بەرنگار بوونەوەی گەندەڵی و  ئەنجام دانی چتکسازی بەردەوام بن.

بارزانی بە دەربڕینی ئەمەی کە بە نیازن گرینگایەتییەکی زیاتر بە فێرکاری و پاکپارێزی بدەن وتیشی: بە پێی زانیاری و ڕێژەکانی لە بەردەست، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 34 هەزار پۆلی وانە وتنەوەیە.

 

بۆچوونت