جەختی ئێران و کوردستانی عێراق لە سەر بەھێزکردنی ھاوکارییە زانستییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372620-جەختی_ئێران_و_کوردستانی_عێراق_لە_سەر_بەھێزکردنی_ھاوکارییە_زانستییەکان
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی فێرکردن و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2019 04:17 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و کوردستانی عێراق لە سەر بەھێزکردنی ھاوکارییە زانستییەکان

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی فێرکردن و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.

«مەھدیی شوشتەری» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «ئارام موحەممەد قادر» سەرۆکی فەرمانگەی فێرکردن و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ھاوکاریی زانستی و زانکۆیی دوولایەن ڕاوێژی کرد.

ھێزمەند کردن و گەشە پێ دانی ھاوکاریی زانستی و زانکۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن ھەردووک لاوە پێی لەسەر داگیرا.

ئێران و ھەرێمی کوردستان لە بەر خاڵەھاوبەشە زۆرەکانیان ھاوکاریی باشیان لە بواری جۆربەجۆری سیاسی و ئابووری و زانستی پێکەوە ھەیە.