هەڕەشەی یەمەن بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی عەرەبستان
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن لە پەیامێکدا ؛ هەڕەشەی لە عەرەبستانی سەعوودی کرد بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی.
حیزام ئەسەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی : بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی ژینگەیی ئاگرگرتنی چاڵە نەوتییەکان گواستنەوەی هێڵەکان ، تانکەرەکان، پاڵاوتگەکان ، بەندەرەکانی هەناردەی نەوت ، وێستگەکان و پەتروکیمیاییەکان و هەموو ئەو شتانەی وا دانیشتوانی ناوچەکە ئاگر و دووکەڵەکەی دەبینن لە ئەستۆی عەرەبستانی سەعوودیە . ناوبراو وتیشی گەمارۆی نەتەوەی یەمەن تێک دەشکێنین و تۆڵەی خوێنی پاکی شەهیدانمان و تۆڵەی هەموو چاوەکان و دڵە خەمبارەکان کە لە ساڵانی دەسدرێژکاری و گەمارۆدا ڕەنج و ئازاریان تەحەموڵ دەکرد دەسێنیننەوە . سەرلەشکەر موحەمەد ناسر ئەلعاتفی وەزیری بەرگری یەمەنیش پێشتر وشداری دا بە وڵاتانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بە تایبەت عەرەبستانی سەعوودی و کەسانێک کە دەستیان هەیە لە گەمارودانی یەمەن کە ئەگەر درێژە بدەنە دەسدرێژکاری و جەناەیتەکانی خۆیان هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەی جێ بەجێ کرانی هەموو بژاردەکانە .