پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
تهمووز 18, 2026 17:06 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ١٩ کەس شەهید و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس زیادیکردووە و کۆی ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٣ هەزار و ١٨١ کەس زیادیکردووە. ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا ماونەتەوە و هێزەکانی فریاکەوتن و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاریش بەهۆی بارودۆخی ئێستا نەیانتوانیوە ڕزگاریان بکەن. هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە. جگە لە هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ماڵی خەڵک لە ناوچەکانی باشوور دەتەقێنێتەوە.
سەرپەیڤ