هێرشی قورس بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە باکووری عێراق
تهمووز 18, 2026 16:22 Asia/Tehran
بنکەی گرووپە تیرۆریست و جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی
هەمارەکانی کەرەستەی سەربازی کوردە جیاییخوازەکان لە پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لەو شوێنەدا . دانیشتوانی ناوچە نزیکەکان بە شوێنی تەقینەوەکان شایەتی لانیکەم حەوت تەقینەوەی بەردەوام بوونە . سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕاپوڕتیان دا کە چەن تەقینەوەی گەورە ناوچەگەلێک لە هەولێری هەژاندووە . ئەو تەقینەوەگەلە لە دەڤەری شاری هەولێر ڕوویانداوە . بڕێک لە سەچاوە عێراقییەکان ژوماری ئەو تەقینەوانەیان بە پێنج تەقینەوە ڕاگەیاندووە . بە پێی ڕاگەیندرانی ئەو سەرچاوانە ئاسمانی شوێنی تەقینەوەکان پڕ بووە لە دووکەڵ و ئاگر .
سەرپەیڤ