نیسان 01, 2020 16:45 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستی ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتییان

وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، 139 کەس بەھۆی بەھۆی پابەند نەبوون و بەرکەوتن تووشی کۆرۆنا بوونە، ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، داوا دەکات پابەندبن با کارەسات ڕوونەدات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: "هۆکاری تووشبوونی 139 حاڵەت بە رێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە رێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە".

راشیگەیاند: "ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، تکایە ئاگاداری خۆتان بن نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبە با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆرۆنا روونەدات".

بۆچوونت