ئه‌یلوول 27, 2020 09:45 Asia/Tehran
  • به‌شی کوردی له‌ زانکۆی راپه‌ڕین داده‌خرێت

زانکۆی راپه‌ڕین بڕیاریداوه‌ به‌شی کوردی له‌زانکۆکه‌ دابخات و مامۆستاکانی به‌شه‌که‌ش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.

 مامۆستا زانیاری دیار خوێندکاری ماسته‌ر له‌به‌شی کوردی زانکۆی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی زانکۆی راپه‌ڕین بڕیاریداوه‌ که‌ چی دی خوێندکار بۆ به‌شی کوردی وه‌رنه‌گرێت و کۆتایی به‌و به‌شه‌ بهێنێت.

 وتیشی: زانکۆی راپه‌ڕین به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رچوانی ئه‌و به‌شه‌ هه‌لی کاریان نیه‌، بڕیاریداوه‌ ئه‌و به‌شه‌ دابخات، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ساڵانی رابردوودا زۆرترین خوێندکار خواستیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ هه‌بووه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته‌ سیاسه‌تی زانکۆکان به‌شێوه‌یه‌ک بێت که‌ شکۆ بۆ زمانی کوردی بگه‌ڕێته‌وه‌، نه‌ک هه‌ر ساڵه‌و له‌ زانکۆیه‌ک به‌شه‌که‌ دابخرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌به‌شه‌که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر دکتۆرو مامۆستاو فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌ و چاره‌نوسیان دیارنیه‌.

سەرپەیڤ

بۆچوونت