شوبات 17, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی سوپای سووریا لە نێزیک ناوچەی عەفرین

دوابەدوای ڕاگەیاندنی میدیاکان لەمەڕ ڕێککەوتنی کوردەکانی ئامادە لە عەفرین لەگەڵ دەمیشق لە سەر هاتنی سوپای سووریا بۆئەم شارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ، کەناڵی ئەلعالەم لە ئامادە بوونی سوپای سووریا لە نێزیک عەفرین هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما کەناڵی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە بریک لە سەرچاوەکان ڕایگەیاند : سوپای سووریا ئامادەیە هەتا بچێتە ناو عەفرینەوە. سەرچاوە ڕەسمیەکان ڕۆژی ڕابردوو هەینی وتیان : دەوڵەتی سووریا وهێزە کوردەکان لە باکووری ئەم وڵاتە ڕیککەوتوون کە سوپای سووریا لە درێژایی چەند ڕۆژ ، هێزەکانی خۆیان لە سنوورەکانی تورکیا وسووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر بکات. ڕیزان حەدو"ڕاوێژکاکاری میدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد یەپەگە یش وتوویەتی : لەوەی کە سوپای سووریا لە عەفرین لە بەرانبەر پەلاماری تورکیا بەرەڤانی بکات، پێشوازی دەکات ویەکینەکانی کورد ناتوانن هیچ کەسێکی سووری لە بەرەڤانی کردن لە عەفرین قەدەغە بکەن . سوپای تورکیا بە هاوکاری تاقمی چەکداری بەناوبانگ بە سوپای ئازادی سووریا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە پەلامارەکانی سەربازی خۆی بەمەبەستی ڕاگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە عەفرین ، لەباکووری سووریا دەسپێکردووە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە مەحکوم کردنی پەلاماری سەربازی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەرشاری عەفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سووریا ڕایگەیاند ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریایە.

سەرپەیڤ