ئادار 19, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • سووریا پشتگریی ئەمریکا لە کڵاوسپییەکانی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا پشتگریی ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی سووریای بە تایبەت تاقمی ناسراو بە کڵاوسپییەکان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەکەی دا تیشکی خستووەتە سەر بارەبووی پێنج ملوێن دۆلاریی ئەم دواییەی واشێنگتۆن بۆ تاقمی کڵاوسپییەکان و جەختی کردووە کە: بارەبووی دراڤیی ئەمریکا لە تاقمی کڵاوسپییەکان وەک قۆڵی جێبەجێکاری ئەرکی تایبەتیی تاقمە تیرۆریستیەکانی بەرەی نوسرەو داعش ، پەلەقاژەیەکی ھیوابڕاوانەو دەربڕی بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا لە تیرۆریزمە بۆ ڕاپەڕاندنی سیناریۆکانی لە سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پشتگرییەکانی ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستییەکانی پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان زانی و پێی داگرت: ئەم ھەنگاوەی واشێنگتۆن قەت سووریا لە خەباتی دژی تیرۆریزم پاشگەز ناکاتەوە.

تاقمی ناسراو بە کڵاو سپییەکان لە مارسی ٢٠١٣ بە بارەبووی دراڤیی ئەمریکاو بریتانیا لە تورکیادا پێکھات، دەڤەری چالاکییەکانی ئەم تاقمە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریادایە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

سەرپەیڤ