نیسان 13, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوەی ٣١هەزار پەنابەری ئێراقی لە سووریا

ئەنجومەنی دێموکراتێکی کوردەکانی سووریا " قسد" لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ گەڕانەوەی نێزیک بە ٣١هەزار عێراقی لەوان بنەماڵەی داعشیەکان لە ئۆردوگاکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ عێراق هەواڵی دا/.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " مەحمود کرو" لە بەرپرسانی ئۆردوگای ئاوارەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاماژەدان بە وتووێژی شاندی عێراقی لەگەڵ ئەنجومەنی دێموکراتێکی کوردی سووریا لەمەڕ گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ وڵاتەکەیان وتی: ئەم ئەنجومەنە ناوی چوار هەزار کەسی بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق تۆمار کردووە. دوای تێکەڵچوونی هێزە عێراقیەکان لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعش ، هەزاران عێراقی لە پارێزگاکانی نەینەوا وئەنبار پەنایان بردووە بۆ سووریا وژمارەیەکی زۆر لەوان لە ئۆردوگای ئەلهلول ،لە پارێزگەی حەسەکە جێگیر بوونە . بە قسەی " عەلی عەباس " لە بەرپرسانی وەزاڕەتی کۆچبەری عێراق، ئەم وەزاڕەتخانەیە وێڕای پێووشوێن گرتنی دۆسیەی ئاوارە عێراقیەکان لە سووریا، هەوڵی خۆیان بۆ پێشوازی لەم بنەماڵانە لە ئۆردوگایەکی نێزیک سەنجار لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق درێژە پێ ئەدەن. کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ڕوسیا ئەلیەوم " یش ڕایگەیاند : سوپای عێراق نێزیک بە دووسەد کەس لە ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە کوردەکان وەرگرتووە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەندامانی تیرۆریستی بە نێشتە جی بوون لە بنکەیەکی سەربازی ، دوای ماوەیەک دەگوێزرێنەوە بۆ شاری بەغدا ی پێتەختی عێراق لە مەڕ توێژینەوە ودادگەیی کران. 

سەرپەیڤ