ئاب 05, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • دەسبەسەرداگرتنی چەکەمەنی چێکراوی ئەمریکا لەناوچەی باشوری سوریا

لە هەڵمەتی پاکتاوکرانی ناوچە باشوریەکانی سوریا، دەستداگیرا بەسەر بڕێکی زۆری چەک و ماددەی تەقینەوەیی چێکراوی ئەمریکا کە لەدەست ترۆریستاندا بوو.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای سوریا لەو هەڵمەتەی پاکتاوکراندا، دەستیان داگرت بەسەر مووشەکەکانی "تاو"، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ڕەشاشە دژە زرێکان، تفەنگ و دەزگەکانی دۆزینەوەی ماددەی تەقینەوەیی بەجێماو لە ترۆریستان لەناوچە باشوریەکانی سوریا کە پێشتر لەدەست گرووپە ترۆریستییەکاندا بووە.

بەرلەوەش سوپای سوریا چەندین جار جبەخانەو هەمارەکانی تژی لە چەک و ماددەی تەقینەوەی چێکراوی ئیسرائیل و هەروەها وڵاتانی رۆژاوایی لەوان ئەمریکای لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا دۆزیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرەکان، ئەمریکا، رژیمی زایۆنی وژمارێک وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس، لە قەیرانی سوریا بۆ داکۆکی لەگرووپە ترۆریستیەکان، ٤٤٠ملیارد دۆلاریان خەرج کردووە.

لەهەواڵێکی دیکەدا، سەرچاوە خۆجێیەکانی ئامادە لە ریفی حەماە و ئیدلەب ڕایانگەیاند؛ دوانزە ترۆریستی سەربە گرووپی "ئەنساروتەوحید" لەباشوری رۆژهەڵاتی ئیدلەب لەمیحوەری شارۆچکەی "المشیرفە" و دوو ترۆریستی دیکە لەباکوری رۆژاوای حەماە بەدەست کەسانی نەناس کوژران.

سەرپەیڤ