ئاب 25, 2019 13:34 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی هاوکاریی تورکیا و ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتی: وەڕێخستنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا بۆ دیاری کردنی ناوچەی هێمن لە باکووری سووریا لە باری سەربازییەوە پێویست و گونجاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "خولوسی ئاکار" وتیشی کە یەکەم گەشتی ئاسمانیی هاوبەشی کۆپتەرەکانی تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی هێمنی سووریا دوێنێ (شەممە)  ئەنجام دراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاندووە کە دیمەشق نەیاری ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە دانانی ناوچەی هێمن لە خاکی ئەم وڵاتەیە و ئەوە بە دەسدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر مافی دەسەڵاتدارێتی و پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی سووریا و دژ بە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان و  جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەزانێ.