Aug 29, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی شارۆچکەی

هێزەکانی سوپای سوریا لەدرێژەی هەڵمەتەکەیان لەباشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب توانیان شارۆچکەی خوەیەن ڕزگار بکەن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، سوپای سوریا پاش هێرشی تۆپخانەیی وئاسمانیی بۆسەر ڕێگاکانی فریاگوزاریی تاقمە ترۆریستییەکان توانی شارۆچکەی "خوەین" و زەوی و زاری هەڵکەوتوو لەنێوان ئەو خوەین و شارۆچکەی تەمانعە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

بەوتەی سەرچاوە سەربازییەکان، لەو ناوچە ڕزگارکراوە، ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی "ئەجناد قوقاز" و "حراسەدین" ئامادەبوون کە لەو هەڵمەتەی سوپای سوریا، ژمارێکی زۆریان لێ کوژران وبریندار بوون.

سوپای سوریا لە رۆژانی ڕابردووشدا جگە لە کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری "خان شەیخون" توانی سێ گۆشەی ستراتژیکی گردووپەڕی باکوری پارێزگای حەماش بگرێتەوەو پەلاماری ترۆریستان بۆسەر پێگەکانی خۆی بەرپەرچ بداتەوە.

پارێزگاکانی "حەماە" لە رۆژاوا و"ئیدلەب" لەباکوری سوریا، دواپێگەکانی ترۆریستان لەو وڵاتەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت