ئاب 30, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • ئێران و سووریا؛ لە شەڕی دژ بە تیرۆر هەتا هاوکاریی ئابووری

وەزیری ڕێگا و بان و شارسازیی ئێران بە مەبەستی پێ و شوێنگرتنی هاوکاریی ئابووری لە گەڵ سووریا و لێکدانەوەی ڕێگاکانی پەرە سەندنی ئەو هاوکارییە سەردانی دیمەشقی پێتەختی سووریای کردووە.

"محەممەد ئیسلامی" وەزیری ڕێگا و بان و شارسازیی ئێران شەوی ڕابردوو لەگەڵ " عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا لە دیمەشق دیدار و وتووێژی کرد. دوولایەن لەو دیدارەدا سەبارەت بە تەگەرەکانی بەردەم ڕێککەوتننانە ئابوورییە واژۆ کراوەکانی نێوان ئێران و سووریا وتووێژیان کرد.

ئیسلامی پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ "محەممەد سامر ئەلخەلیل" وەزیری ئابووری و بازرگانیی دەرەوەی سووریا دیداری کرد و لە یەکەم کۆبوونەوەی ژووری هاوبەشی بازرگانی دوو وڵات لە دیمەشق بەشداری کرد.

ئێران و سووریا لە چوارچێوی هاوکاریی سترا تژیک لە هەموو بوارێکدا لە دووی پەرە پێدانی پێوەندیی دوولایەنەیانن. ئێران و سووریا وەکوو دوو هاوپەیمانی جێمتمانە، ئامانجەکانی خۆیان بۆ دواڕۆژ دیاری کردووە کە هەمان پەرە پێدانی هاوکاریی ئابووری یەکێک لەو ئامانجانەیە.

هەر لەم ئاراستەیەدا؛ "محەممەد سامر ئەلخەلیل" وەزیری  ئابووری و بازرگانیی دەرەوەی سووریا لە کۆبوونەوەی ژووری هاوبەشەی بازرگانی لە دیمەشق وتی:" سووریا خوازیاری پەرە سەندنی هاوکاری بازرگانی و ئابووریی درێژماوە لەگەڵ ئێرانە.

بێ گومان بنیاتنانەوەی ناوچە کاولبووەکانی سووریا لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان، ئەولەوییەتی دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتەیە تا سووریا دیسان بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی پێش شەڕی دژ بە تیرۆریزم.

سووریا ئەمڕۆ بەرەوڕووی ڕادەیەکی یەکجار زۆر و بەربڵاو کاولبوون و وێرانی ژێرخانەکان لەوان جادە و ڕێگا و بانەکان و ناوەندەکان بەرهەم هێنەر و راژەکاری بۆتەوە. گەڕانەوەی ڕەوتی ئاسایی ژیان بۆ سووریا بەسراوەتەوە بە ئاوەدان کرانەوە و بنیاتنانەوەی سەر لە نوێ ئەم وڵاتە.

لەم نێوانەدا وڵاتانی دۆست و هاوڕێی سووریا  بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانن یارمەتیدەری سووریا بن لە دەرباز بوونی لە ڕەوشی ئێستا و ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی ئەم وڵاتە.

هەروا کە ئێران لە شەڕی دژ بە گرووپە جۆربەجۆرە تیرۆریستییەکان پشتی دەوڵەت و سوپای سووریا گرت و تیرۆریستیانی شکست پێ هێنا،  ئەمڕۆکەیش لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سووریادا باشترین هاوڕێی جێمتمانە بۆ دەوڵەت و گەلی سووریایە.

ئێران لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی بەکرێگیراو لە سووریادا، دەورێکی گرینگی گێڕاوە و لە هاوکاری راوێژکاریش لەگەڵ سوپای سووریا، بووە هۆی ئەوەی پیلانگێڕییەکانی پشتیوانانی تیرۆریزم دژ بە سووریا پووچەڵ ببێتەوە.

ئێستا سووریا بە دەرباز بوون لە قۆناغی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی بەکرێگیراو، بەروەڕووی رادەیەکی یەکجار زۆری کاول بوون و تیاچوون بۆتەوە کە ئەو تیرۆریستانە بۆ ئەم وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.

هاوڕێتیەیی و هاوکاریی ئابووریی ئێران لەگەڵ سووریا مانایەکی کەمتر لە هاوکاری راوێژکاریی تاران لەگەڵ دیمەشق لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان نییە و ڕەنگە لەبەر بەربڵاو بوونی ڕادەی کاول بوون و تیاچوونەکان لە سووریا گەلێک گرینگتریش بێ.

لە وەها ڕەوشێکدا بەشداریی چالاکانەی کۆمپانییا ئێرانییەکان لە سووریا بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە کاولبووەکانی ئەم وڵاتە گەلێک گرینگایەتی ستراتیژی هەیە و دەوڵەتی سووریایش پێشوازیی لەم مەسەلەیە کردووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

سوپای سووریا لە ئاکامدا توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

 

سەرپەیڤ