ئاب 30, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنجومەنی سووریای دێموکرات : سەرەڕای  ڕێککەوتن لە سەر ناوچەی ئارام ، هەڕەشەکانی تورکیا هەروا بەردەوامە

ئەمجەد عوسمان ، وتەبێژی ئەنجومەنی سووریای دێموکراتێک ،لە ڕادەربڕێنێکدا وتی: سەرەڕای ڕێککەوتن لە سەر ناوچەی ئارام، هەڕەشەکانی تورکیا لە مەڕ داگیرکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات هەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنێوز، ئەمجەد عوسمان ، وتەبێژی ئەنجومەنی سووریای دێموکراتێک ، لە ڕادەربڕینێکدا بە ئاماژەدان بە بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیا لە مەڕ داگیر کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات وتی : سەرەرای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە گەڵ تورکیا بە هۆی ئەمریکا لەمەڕ بەدی هاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بەدەس هاتووە بەڵام هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە هەروا بەردەوامە. وادێتە بەرچاو کە تورکیا کۆتایی نادات بە هەڕەشەکانی خۆی و لەهەر دەرفەتێک دا لەم مەسەلە سود وەدەگرێت . هەربەم هۆیەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا دەبێ وشیار بن وبۆ بەدی هێنانی پێوەندیی خۆمان هەوڵ بدەین. ناوبراو لە دڕێژەی قسەکانی دا وتی: بە پێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە سوپای سووریا دێموکراتێک بەهۆی ئەمریکاوە لەگەڵ تورکیا بەدەستی هێناوە لە ناوچە گەلێک کە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ویەپەژە بەجێی دەهێڵن هێزەکانی ئەنجومەنی خۆجێیی پێک دێت. ئەمە پێشنیاری سوپای سووریای دێموکراتێک بوو، هەروەها گەڵاڵەی بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە قوڵایی پێنج کیلومەتری، بەپێی گەڵاڵەکەی  سوپای سووریای دێموکراتێک بەڕێوە دەبردرێت. دەرگاکانی بەڕێوە بەرایەتی خۆسەری بۆ هەر کەسێک کە لەدووی چارە سەر کردنی قەیرانی سووریا بێت، ئاوەڵا وکراوەیە. ئامادەین بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەی پاوەجێ ولەگەڵ هەموو لایەنەکان وتووێژ ودانۆستان دەکەین . عوسمان لە مەڕ بڵاوکرانەوەی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە گوێزرانەوەی پەنابەرانی سووریی لە تورکیاوە بۆ ناوچەی ئارام لە باکووری سووریایش وتی؛ میدیا دەوڵەتیەکانی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هەوڵ دان بۆ بەدی هێنانی دووبەرەکی نانەوە وناکۆکی لە نێوان خەڵکی باکووری سووریا . ئێمە ئەم گەڵاڵەیەمان قەبوڵ نەکردووە . هەر کەسێکی سووری مافی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی هەیە . بەڵام دەبێ لە بەدی هێنانی گوڕان لە داڕشتی حەشیمەتی سووریا خۆ ببووێرن.