ئه‌یلوول 09, 2019 16:58 Asia/Tehran
  • کوردانی سوریا، بەشار ئەسەدیان پێ باشترە لە تورکیا

فەرماندەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) وتی: ئەوان حکومەتی بەشار ئەسەدیان پێ بەباشترە لە تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "مەزلوم کۆبانی" فەرماندەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وتی: ئەگەر کوردانی سوریا لەگەڵ تورکیا ڕێک نەکەون و ئەمریکا سوریا جێ بێڵێ، ئەوان هاریکاری لەگەڵ بەشار ئەسەد و ڕووسیایان پێ باشترە لە ژیان کردن لەژێر فەرمان و زاڵێتیی تورکیا.

مەزلوم کۆبانی،  فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پێکهاتوو لە هێزی کورد وعەرەب وتی: ئەگەر هەوڵە ئەنجامگرتووەکان سەبارەت بە ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا نەگاتە ئەنجام و ئەمریکا سوریا جێ بێڵێ ، هێزەکانی ژێرفەرمانی، بۆ لەئەمان مانەوە لەچنگ تورکیا، لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریاو هەروەها ڕووسیا، لایەنگری سوریا، تەعامول و ڕێککەوتن دەکەن.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات؛ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنجومەنی پیران دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت ئەوان دەبێت پشتگیری لە مافی کوردەکانی سووریا بکەن و دان بە ڕۆڵی گرینگی کوردەکان لەشەڕی داعشدا بنێن.

ناوبراو هیوای خواست متمانەکەی ئەوان بە ئەمەریکا لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەسەر ناوچەی ئارام و هێور کردنەوەی دۆخەکە کاردانەوەی دروستی ئەمەریکای لێبکەوێتەوە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەردەوامن لە وتەدانی ئاژاوەگێڕانە لەبارەی باکووری سووریا.

مەزڵووم کۆبانی دەڵێت گەورەترین نیگەرانیی کوردەکان ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیایە چوونکە ئەردۆغان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەڕەشەکانی زیاتر دەکاتەوە.