تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 08:41 Asia/Tehran

"ناوەندی هاواهەنگیی ڕووسیا لە سوریا" داوای لە ئەمریکا کرد کۆتایی بێنێ بە ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لە سوریاو هێزەکانی هەرچی خێراتر لەو وڵاتە بباتەدەر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ئەلمەیادین، "ناوەندی هاواهەنگیی ڕووسیا لە سوریا" رۆژی سێ شەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، یەکپارچەکرانی دووبارەی گشت ناوچەکانی سوریاو پاکتاوکرانی بەتەواوەتی ئەو وڵاتە لە ئامادەبوونی ترۆریستانی بەستەوە بە چوونەدەری بەتەواوەتی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا.

ئەو ناوەندە لە بەیاننامەکەی خۆیدا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە، هەوڵ و کۆششەکان بۆ بردنەدەری ئاوارە سوریەکان لە ئۆردوگای "ئەلرەکبان" لەبەر تەگەرەنانەوەی لایەنی ئەمریکی بەناتەواویی مایەوە، ڕایگەیاند کە واشنگتۆن هەمبەر بەو ئۆردوگایە مونافقانە دەجوڵێتەوە.

لەئاراستەی ڕەزامەندیی دەمشق لەگەڵ گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چوونەدەری دڵخوازانەی ئاوارەکانی ئۆردوگای "ئەلرەکبان" و بەهەوڵی هاوبەشی ڕووسیا و سوریا تائێستا نزیک بە ١٨ هەزار ئاوارە کە نیوەی حەشیمەتی ئەو ئۆردوگایە لەخۆدەگرن، ئەلڕەکبانیان جێ هێشتتووە.

ئۆردوگای ئەلرەکبان لەنزیک پێگەی سەربازیی "ئەلتەنف" لەباشوری سوریا هەڵکەوتووە کە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەربە هێزە ئەمریکییەکان دایە.

ئەمریکییەکان و گرووپە ترۆریستییەکان تائێستا ڕێگربوون لەبەردەم ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن حکومەتی سوریاوە بۆ ئۆردوگای ئەلرەکبان و هەروەها چوونەدەری ئاوارە سوریەکان. ڕووسیا چەندین جار وشداریی داوە ، دۆخی ئەلرەکبان لەشێوەی کارەساتێکی مرۆییەو داوای لە واشنگتۆن کردووە ڕەوتی چوونەدەری ئاوارەکان لەو ئۆردوگایە ئاسان بکات.

سەرپەیڤ