تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 18:39 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی سوریا لە پشتگرییەکانی ئێران لە خەبات دژی ترۆریسم

وەزیری دەرەوەی سوریا گوتی: لە حآلێکدا ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی لە پشتەوە خەنجەر یان داوە لە سوریا،کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیش خەڵک و دەوڵەتی سوریا ڕاوەستاوە و لە خۆڕاگری ئەم وڵاتە بەرامبەر ترۆریستان پشتگری کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی"ئەلمەیادین"،"وەلید مۆعەلێم" وەزیری دەرەوەی سوریا بەڕێزگرتن لە پشتگرییەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەولەت و خەڵکی سوریا لە خەبات دژی ترۆریسم، گوتیشی دیمەشق لە ئێران بۆ بەشداریی لە خەبات دژی ترۆریسم بانگێشتنی کردووە و موستەشارانی سەربازی ئێران لە خەبات دژی ترۆریسم لە سوریا ڕۆڵی تایبەتیان هەیە

ئەلمۆعەلێم هەروەها لە بەڕێوە چوونی شیمانەیی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی دەستووری سوریا لە کۆتایی ئەم مانگەی زایینی هەواڵی دا و گوتی هەر ئەندامێکی لیژنەی دەستوور دەبێ رووحی سوریای لەگەڵ دابێت و قازانجەکانی وڵاتەکەی و نەک قازانجەکانی وڵاتانی لاگری ترۆریسم لەبەر چاوبگرێت.

وەزیری دەرەوەی سوریا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی هێزە ئەمریکایی فەرەنسەوییەکان دەبێ لە سوریا برۆنە دەرگوتیشی: ئەگەر ئەمریکایی و فەرەنسەوییەکان لە سوریا نەچنە دەرێ ڕێکارگەلی یاسایی لەئارا دایە کە ئەوان ناچار بە کشانەوە دەکات لە سوریا.

سەرپەیڤ