تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 15:41 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادەیی گشتیی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری کوردانی سووریا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ تورکیا

ڕێکخراوی بەناوبانگ بە " خۆبەڕێوەبەر" ی کوردەکان لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشە وگوڕەشەکانی تورکیا بەسیجی جەماوەری ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، ڕێکخراوی خۆبەڕێوە بەری کوردەکان بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند : لەگەڵ پەرەی ڕەووتی هەڕەشە وگوڕەشەکانی تورکیا بۆ پەلامار کردنە سەر ناوچە سنووریەکان لە باکوو روڕۆژهەڵاتی سووریا، فەرمانی ئامادەیی گشتیی دەرکراوە.ڕێکخراوی " خۆبەڕێوەبەر"ی کوردەکان وێڕای داواکاری پشتیوانی خەڵکی کورد وهەموو ڕێکخراوەکان لە ناوخۆ ودەرەوەی سووریا ، ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەمریکا ، یەکیەتی ئوروپا، ڕووسیا وهەموو وڵاتان وڕێکخراوە بڕیار دەرەکان لە سووریا ی بە بەرپرسی ڕودانی هەرجۆرە کارەساتێکی مرۆڤی لە باکوور وڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زانی. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، میلیشیا کوردەکانی ناوداربە " هێزەکانی سووریای دێموکراتێک شەوی سێشەممە ، لە نێزیک گوندی " ئەلعزیزیە " لە ڕۆژئاوای ناوچەی ستراتژیکی " ڕاس ئەلعین" لە گردوپەڕی ڕٶژئاوای حەسەکە لەگەڵ سەربازانی تورکیا تێکەڵچوون . " مەزلۆم عەبدی" فەرماندەی " هێزەکانی سووریای دێموکراتێک " هەواڵی دا لە ئەگەریی هاوڕییەتی لەگەڵ دەوڵەتی دەمیشق بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلاماری شیمانەیی تورکیا بۆ سەر کەرتی سنووری باکووری سووریا  . دوای ڕێککەوتنی واشتنتۆن وئانقەرە بۆ بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ، دەوڵەتی ئەمریکا کە پشتیوانی کوردەکانی سووریایە، ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا هەواڵی دا لە پاشەکشەی سەربازانی ئەمریکایی لە برێک لە بنکەو ناوەندەکانی سەربازی لە سنووری باکووری سووریا لەگەڵ سنووری تورکیا . ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایاش بە پێی نەیارەتیەکانی نێودەوڵەتی ، ڕۆژی /شەممە لە دەسپێکرانی بەم زووانەی هەڵمەتی سەربازی لە باکووری سووریا لە دژی کوردەکانی ئەم وڵاتە کە بە تیرۆریستیان دەزانێت ، هەواڵی دا وکەرەسە و ئامێری سەربازی نوێی بۆ سنوورە هاوبەشەکانی خۆی لەگەڵ سووریا بە رێ کرد. کوردەکانی سووریایش بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلاماری شیمانەیی تورکیا، هێزو کەرەسەی سەربازی ناردووە بۆ باکووری ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ