تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 10:27 Asia/Tehran
  • بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا؛ وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە حەسەکە

وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە قامیشلۆی پارێزگای حەسەکە و لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووری دیدار و گفتوگۆی کرد.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وەفدێکی سەربازیی ڕووس دوێنێ شەو گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلی لە پارێزگای حەسەکە.

 ئەم فڕۆکەخانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە و کۆنتڕۆڵی لە دەستی دەوڵەتی دیمەشقدایە.

هاوکات لە گەڵ چوونی ئەم وەفدە، شاندێکی کوردیش گەیشتە دیمەشق. 

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری ئەوە هەیە کە وەفدی ڕووسی بۆ نێوبژیڤانی نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا (هەسەدە) گەیشتبێتە  پایتەختی سووریا.