مه‌زڵوم کۆبانێ رێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکای پەسەند کرد
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رێککه‌وتنی تایبه‌ت به ئاگربه‌ستی له باکووری سوریا په‌سه‌ند کرد.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، که‌ناڵی روناهی بڵاویکرده‌وه که مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکای په‌سه‌ند کرد که تایبه‌ت بوو به راگرتنی شه‌ڕ له ناوچه کوردنشینه‌کانی باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
به‌گوێره‌ی که‌ناڵه‌که مه‌زڵوم کۆبانێ رایگه‌یاندوه: رێککه‌وتنه‌که‌مان په‌سه‌ند کردوه و ئه‌وه‌ی پێمان بکرێت بۆ سه‌رکه‌وتنی رێککه‌وتنه‌که، ده‌یکه‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده راشیگه‌یاندوه که رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا به‌رئه‌نجامی به‌رگریی شه‌ڕڤانان و گه‌لی کورده، ئاشکراشیکردوه که رێککه‌وتنه‌که ناوچه‌کانی نێوان کۆبانێ و گرێ سپی ده‌گرێته‌وه.
رۆژی پێشنجهممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2019، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی مایک پینس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که بەپێی رێککەوتنەکەی نێوانیان، ئه‌نقه‌ره بۆ ماوەی 120 کاتژمێر( 5 رۆژ ) ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت لەو ماوەیەشدا هێزه‌کانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانه ده‌کشێنه‌وه کە به ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژکاری سیاسی و رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سوریا رایگه‌یاند: رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا گوماناویه، هاوکات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیاشی به "ده‌ستدرێژکار" وه‌سفکرد و وتی: ئه‌رۆدغان پیاوێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێت روبه‌ڕوی ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که سوریا رازی نابێت به‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستانی عیراق له وڵاته‌که‌ی دووباره بکاته‌وه و وتی: "برایانی کورد به‌شێکی ئازیزن له گه‌لی سوریا".