ئەردوغان بەرلە سەفەری بۆ ڕووسیا : یەپەگە لە داهاتووی سووریا دا جێگای نییە
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەرلە چوونی بەرەو ڕووسیا بۆ دیدار لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا لە فڕگەی " عەسەن بوخای " شاری ئانکارا لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشداری کردووە و لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئوپڕاسیونی ناسراو بە کانی ئاشتی ڕایگەیاند لە داهاتووی سووریا یەپەگە هیچ جێگایەکی نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ڕەجەب تەیب ئەردوغان وتی : لە سەفەر بۆ ڕووسیا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە کردەوەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە پێناو پاکتاو کردنی هێزەکانی پەکەکە - پەیەدە - و یەپەگە لە ناوچەگەلێک کە هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لەوێ جێگیرن وتووێژ دەکەین . بە پێی نوسراوەی تەلەفیزیونی ئێن ئار تی ، ئەردوغان لە درێژەی وتەکانی خویدا وتیشی : ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی جێ بە جێ نەکات ئوپڕاسیونەکەمان بە ئیرادەیەکی پتەوتر و گەورەتر درێژە پێی ئەدەین . سەرۆک کوماری تورکیا وێڕای ئاماژە بە پێشنیاری ئیمانوئێل مەکرون سەرۆک کوماری فەڕانسا سەبارەت بە درێژ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕیش وتی : وەها پێشنارێک لە لیاەن سەروک کوماریەتی فەڕانسەوە بەمن ڕانەگیندراوە . مەکرون سەبارەت بەو جورە پرسگەلە لە گەڵ تڕوڕیستەکان وتووێژ دەکات . لەو ڕەوتە دا لایەنی بەرانبەری ئێمە هیچکات فەڕانسەا نەبووە و ئیمە لە گەڵ ئەمریکا دیدار دەکەین . ئەردوغان سەبارەت بە ڕەوتی ئاگربڕی کاتیی و چونە دەری هێزەکانی یەپەگە لە ناوچە ڕیاگەیاند پاشەکشە کان درێژەی هیە و تا ئەم کاتە 700 .ەتا 800 چوونە دەر تۆمار کراوە . ئەوەی کە 1200 هێزی بەجێ ماو یش بە خێرایی خەریکی چوونە دەرن زانیاریگەلێک گەیشتووتە دەستی ئێمە . نیشانەکانی پێ و پوێن دەگرین هەمووی ئەوانە دەچنە دەرەوە . سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانی خۆیدا لە کاردانەوە بە بڕێک لە ڕەخنەکان لە ناوخۆی ئێران لە حاند ئوپراسیونی کانی ئاشتی وتی : بڕێک لە وتەکان لە لایەن ئێرانەوە ئێمەی ناڕەحەت کردووە . لە ئێران دا بڕێک دەنگ دەبیترێت نە لە لایەن بەڕێز ڕوحانیەوە . ئەو دەنگانە دەبێ لە لایەن ئێران و، سەرۆک کوماریەوە بێ دەنگ بکرێت ئەو پرسە من و هەموو کاربەدەستانی تورکیای ناڕەحەت کردووە .