تشرینی دووه‌م 03, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی شەڕڤانانی کورد بە سەر ١٥ گوند لە باکووری سووریا

ھاوکات لەگەڵ جێگیر بوونی سوپای سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە، شەڕڤانانی کورد ناسراو بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتیش توانیویانە ١٥ گوند بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە گردوپەڕی شارۆچکەی تەل تەمەر لە باکووری سووریا مۆڵگەکانی خۆیانیان لە دەڤەرێکدا بە درێژایی ٦٠ کیلومەتر لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی ھێرشی شیمانەیی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی تورکیا بەھێز کردووە.

یەکەکانی سوپای سووریا ھەروەھا لە سەر پێشڕەویی خۆیان بەرەو سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیا بەردەوامن ھەتا پێش بە شاڵاوەکانی ئەو وڵاتە بگرن.

شەڕڤانانی کوردی سووریاش لە ناوچەی « ئەبو ڕاسین» لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سەربە تورکیا توانییان ١٥ گوند لە ناوچەی سەرێکانی بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

سوپای تورکیا لە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.

ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

 

 

سەرپەیڤ