روسیا لە بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو یەپەگە لە عەین عیسا جێگیر بوو
هێزەکانی ئەرتەشی رووسیا بە 40 تڕۆمبێلی زرێپۆش ، چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی لە بنکەی پێشووی ئەمریکا لە نزیک عەین عیسا کە بەشێوەی هاوبەش لە لایەن ئەمریکاو یەپەگەوە کەڵکی لێوەردەگیردرا جێگیر بوون .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە پێی زانیاریەکان ، هێزەکانی ئەرتەشی رورسیا بە 40 تڕۆمبێلی زرێیی ، چەکە و تەقەمەنی وکەلوپەلی سەربازیی لە بنکەی پێشووی ئەمریکا لە نزیک عەین عیسا جێگیر بوون .
بە پێی نووسینی تەلەفزیونی ئاکیتی ترکیا ، هێزە روسیەکان بە جێگیربوون لەم بنکە سەربازیە کە ماویەەک لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە چۆڵ کرابوو دەستیان داوەتە کەڵکوەرگرتن لەم بنکەیە بەشێوەی هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە .
میدیاکانی ترکیا جێگیر بوونی روسیا لەم بنکە سەربازیە و ناردنی کاروانی چەک وتەقەمەنی روسیا بۆ ئەم بنکەیان وەک یارمەتیی سەربازیی روسیا بە یەپەگە لێکداوەتەوە .
دەنگوباسی پشتڕاست کراوە لە بارەی ئەوەی کە هێزەکانی یەپەگە و ئەرتەشی روسیا بە هاوبەشی لەم بنکەیەدا ئامادەبن ، لەبەر دەست دانیە .