بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: تورکیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371444-بەڕێوەبەرایەتی_خۆسەر_تورکیا_بۆ_شاردنەوەی_تاوانەکانی_30_ملیۆن_یۆرۆی_داوەتە_ڕێکخراوی_قەدەغەی_چەکی_کیمیایی
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "تورکیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 14:29 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: تورکیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "تورکیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی".

بە پێی راپۆرتی سپی میدیا ، لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئاڕاستەی ڕای گشتی کراوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە : "تورکیا سەرەڕای پێشێلی مافی هاوڵاتیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەڵکو پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشی کردوە هەروەک ئەو تاوانانەی لە عەفرین ئەنجامیدا و دواتریش لە سەرێکانی و گرێسپی دووبارەی کردوە".

ئەوەش هاتووە :"لێرەوە بانگ لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەتمەند دەکەین بەتایبەت ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی و بایلۆجی کە هەڵوێستیان هەبێت و لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان بکەن".

ئاماژە بەوەش کراوە "تورکیا هەوڵدەدات تاوانەکەی بشارێتەوە و ڕێگری بکات لە پێکهێنانی لیژنەیەک لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەویش بە پێدانی 30 هەزار یۆرۆ بە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبەر کە هەمان ئەو ڕۆژەیە تیایدا تورکیا چەکی فۆسفۆڕی بەکارهێنا".