تشرینی دووه‌م 10, 2019 12:51 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی گوندی « ئۆممەشەعیفە» لە باکووری ڕۆھەڵاتی سووریا

سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە توانی گوندی « ئۆممەشەعیفە» لە باکووری ڕۆھەڵاتی ئەم وڵاتە لە سوپای تورکیاو چەکدارانی ھاوپەیمانی بستێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەھد، سوپای سووریا لە ئەنجامی ھەڵمەتێکدا  گوندی « ئۆممەشەعیفە» لە گردوپەڕی شاری سەرێکانی لە دەڤەری باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیا ڕزگار بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سەرچاوە میدیاییەکان باسی تێکھەڵچوونی نێوان سوپای سووریاو ھێزەکانی تورکیایان کردبوو لە گردوپەڕی سەرێکانی.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا. لەپاش ئەو شاڵاوانەی سوپای تورکیا ھێزەکانی سورریای دیموکرات داوایان لە دەوڵەتی وڵاتەکەیان کرد کە کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکووری سووریا بگرێت بە دەستەوە.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە سوپای سووریا ھەتا ئێستا گوندوناوچەگەلێکی زۆری لە باکووری ئەم وڵاتەدا کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشەکانی تورکیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

 

سەرپەیڤ