تشرینی دووه‌م 10, 2019 14:04 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی بێ ئەنجامی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا

خولی یەکەمی بەرنامەکانی لێژنەی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا بێ ھیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆ کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، «ئەحمەد کزبەری» سەرۆکی شاندی دەوڵەتی سووریا لە دانوستانەکانی ژێنێڤ وێڕای پێداگرتن لە سەر پابەند بوون بە بنەمای نیشتیمانی، وتی: دەوڵەتی سووریا ھیچ لارییەکی نییە لە گەڵ ئامادە کرانی یاسای بنەڕەتیی تازەدا، بەڵام سووریا خاوەنی یاسای بنەڕەتی، پەرلەمان، دەوڵەت ، سوپاو دامەزراوەیە و بڕیار نییە لە بارەی دانانی یاسای بنەڕەتی بۆ وڵاتێکی تازە قسە بکرێت.

«گییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتی سکرتێی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریاش وتی: لێژنەکە لە بارەی گەلێک بابەتی گرینگ لەوانە  سەروەری، دەستەڵات و سەربەخۆیی سووریاو ھەروەھا بەردەوام کرانی خەباتی دژی تیرۆریزم باس و وتووێژی کردووە.

ناوبراو ھیوای خواست کە دەست پێ بوونی چالاکیی ئەم لێژنەیە، دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریای لێ بکەوێتەوە.

«گییەر پێدرسۆن»  وتیشی: خولی داھاتووی دانیشتنەکانی لێژنەی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا ٢٥ی ئۆکتۆبەر دەست پێ دەبێت.

یەکەم دانیشتنی ێژنەی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە سیھەمی ئۆکتۆبەرەوە بە ئامادە بوونی سێ شاندی دەوڵەت، نەیاران و کۆمەڵگای مەدەنیی سووریا لە ژێنێڤ دەستی پێ کرا بوو.

 بیرۆکەی پێکهێنانی لیژنەی  دەستوری سوریا یەکەم جار لە دانیشتنی کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا هاتە ئاراوە .

 

 

سەرپەیڤ