تشرینی دووه‌م 28, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی سووری لە شاری حەسەکەی سووریا

چەکدارانی سەربە تورکیا دەیان کەس لە خەڵکی سڤیلی سووریان لە گردوپەڕی حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕفاند.

بنەماڵەی کەسانی ڕفێندراو ڕایانگەیاندووە، کەس و کاریان کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجەو لەپاشان گوێزراونەتەوە بۆ ئەو زیندانەی کە تیرۆریستان لە گوندی « سەفەح» لە باشووری ڕۆژئاوای شاری «سەرێکانی» دایانمەزراندووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «سارە لیا ویتسۆن_Sarah Leah Whitson» بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ بۆ بەشی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، ڕایگەیاندووە: کوشتنی کەسانی سڤیلی سووری و بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانیان و پێشگرتن بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دەربڕی ئەوەیە کە ئەو ناوچەیەی کە تورکیا بانگەشەی ئارام بوونی دەکات، قەت ئارام نییە.

ئەمریکاو تورکیا ڕایانگەیاندووە کە، ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە مەبەستی ڕزگار کردنی خەڵکی سڤیل و دوورخستنەوەی تاقمە تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی تورکیا دادەمەزرێت، کەچی توێژەران و خاوەن ڕایان لەو باوەڕەدان کە ئامانجی سەرەکی لە پێکھێنانی وەھا ناوچەیەک لە ڕاستی دا دەرباز کردنی تیرۆریستانە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا .کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

 

سەرپەیڤ