کانونی دوھەم 16, 2020 20:12 Asia/Tehran
  •  دەوڵەتی سووریا بڕێک لە پارتە ڕامیاریە  کوردەکانی بانگهێشتی دیمەشق کرد

دەوڵەتی ناوەندی سووریا لە نامەیکدا نوێنەرانی بڕێک لە پارتە ڕامیاریە کوردیەکانی وڵاتەکەی کە لە باکووری ئەو وڵاتە چالاکی دەکەن بانگهێشتی دیمەشقی کردووە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە پێی زانیاریەکانی وەدەس هاتوو  دەوڵەتی ناوەندی  سووریا  لە نامەیکدا نوێنەرانی   بڕێک  لە  پارتە سیاسیەکانی کوردی سووریای کە لە باکووری  ئەو  وڵاتە  چالکی دەکەن  بانگهێشتی  دیمەشق کردووە  ئەو بانگێشتنە  لە لایەن  عەلی مملوک  سەرۆکی دامەزراوەی  ئاسایشی  نیشتمانی  و جێگری سەرۆک کۆماری سووریا  بە دی هاتووە . بە پێی زانیاریەکان  عەلی مملوک  لەو  بانگێشتنەدا  لە نێونەرانی   پارتی  پێشکەوتووی   دیموکراتی کوردی بانگهشت کرد  سەردانی  دیمەشق بکەن .  ئەحمەد سولەیمان  ئەندامی  پارتی  پێشڕووی  دیموکراتی کوردی سووریا   لە وتەگەلێکدا  بە پشت ڕاست کردنەوەی   ئەو هەواڵە  ڕایگەیاند  بانگهێشتی  دەوڵەتی ناوەندی سووریا ڕەت ناکەینەوە  بەڵام  لەو  دۆخەدا  سەفەر بۆ دیمەشق و وتووێژ  لە گەڵ دەوڵەتی  ناوەندی بە شیاو نازانین .هەروەها مەزلووک کوبانی  فەرماندری  گشت  هێزەکانی  ئەرتەشی  دیموکراتیکی  سووریا  سەبارەت بە  ئەو بانگهێشتە  لە پەیامێکدا   ڕایگەیاند   ئێستا  سەردانی  دیمەشق  نەکەن  لە  ڕوژانی بەردەم دا  لە گەڵ  شاندێکی گەورەتر  کە نوێنەرانێکی زیاتر  دەگرێتەوە  هەموومان  پێکەوە  سەردانی  دیمەشق  دەکەین .