حوزه‌یران 09, 2025 21:13 Asia/Tehran

لە درێژەی ئاڵۆزییەکان لە سووریا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو دا دە هاووڵاتی دیکەی سووریایی کوژراون

لە ماوەی  بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا  لانیکەم دە کەس بۆ وێنە ژنان ، منداڵان و کەسانی مەدەنی بە دوای تێکهەڵچوونە چەکدارانەکان تەقینەوەی مین و توندوتیژییە  بنەماڵەییەکان لە ناوچە جوراوجورەکانی سووریا گیانیان لەدەس دا . چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند لە دەڤەری حومس لاوێک لە لایەن کەسانی چەکداری نەناسراو کوژراو کەسێکی دیکەش لەناوچەی باروحە گیانی لەدەس دا . لە گەڕەکی ئەلنازحینی حومسیش  باوکێک و کوڕەکەی  کەوتنە بەر پەلاماری کەسانی نەناسراو و گیانیان لە دەس دا . لە دەیر ئەلزویش لاوێک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەسدا .هەروەها لە دەڤەری باکووری ڕەقەش ژنێک هاوڕێ لە گەڵ دوو منداڵەکەی لە تەقینەوەی میندا گیانیان لە دەسدا . لە نزیکی شاری ئەلباب منداڵێک بە هۆی تەقینەوەی بومب گیانی لەدەس دا . بە پێی هەواڵێکی دیکە مازن عەلوش وتەبێژی   ڕێکخراوی گشت بازگە زەوینی و دەریاییەکانی سووریا  ڕایگەیاند کە لە دیسامبر 2024 وە تا ئێستا زیاتر لە 400 هەزار کەس لە پەنابەرانی  سووری لە وڵاتانی دراوسێیەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان .

سەرپەیڤ