دەستووری نوێی سووریا مافی پێکهاتەکان گەرەنتی ناکات
حوزهیران 11, 2025 17:01 Asia/Tehran
یەکێک لە ڕێبەرانی هەڵکەوتەی دروزیه کان کوتی ده ستووری تازه مافی پیکهاته کان بۆ وێنە دروزیەکان و کوردەکان گەرەنتی ناکات
حیکمەت ئەلحەجری باسی لەوە کرد کە ڕاگەیاندنی دەستووری نوێی سوریا پڕوپاگەندە و نادادگەرانەیە و بە شێوەیەکی دروست مافی کەمینەکان بۆ وێنە دروز و کوردەکان گەرەنتی ناکات . ناوبراو جەختی کرد کە هێشتا داخوازی نەتەوەیی و مافەکانی خەڵک بەدی نەهاتووە و تەنیا بە لێکتێگەیشتنی قووڵ و ڕاستەقینە لە نێوان نەتەوە و ئاینزا جیاوازەکان، سەقامگیری هەمیشەیی لە سووریادا مومکین دەبێت.