حوزه‌یران 08, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دێرەزوور

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی ه‍ەسەدە دەڵێت، شانەیەکی نووستووی داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای دێرەزوور.

هێزی ئاسایشی ه‍ەسەدە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "نیوە شەوی شەممە، 7ی حوزەیران" چەکدارانی داعش بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی سەبحە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پاشانیش لە کاتی هەڵاتنیاندا تەقەیان لە خاڵێکی چاودێری کردووه و لە کوتاییدا ئەم هێرشە تێکشکێندراوە، ئەمە لە کاتێکدایە، داعش چەند هەفتەیەکە جموجووڵەکانی لە دێرەزوور بەرامبەر بە هێزەکانی هەسەدە پەرەپێداوە.

سەرپەیڤ