روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە : دوو بریندار لەئاکامی چوونەسەر مینی کاروانێکی جەنگی ئەرتەشی تورکیا لە دەڤەری "ئیدلیب"ی سووریا
ئادار 25, 2020 18:06 Asia/Tehran
روانگەی سووریا بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە لەمیانەی هەواڵێکدا وێڕای ئاماژە بە چوونەسەر مینی کاروانێکی جەنگی ئەرتەشی تورکیا لە دەڤەریی "ئیدلب"ی سووریا گوتی : لەئاکامی ئەو تەقینەوەدا دوو چەکداریی ئەرتەشی تورکیا بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی جەنگیش زیانی وێ کەوتووە .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا نووسی : هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە شارۆکەی سەفوهین لە باشووری ئیدلب و ناوچەیەکی سەر بە هێزەکانی ئەرتەشی سوریا پێیان ناوەتە مەیدانێکی مین کە تەقینەوەی لێکەوتووەتەوە و دوو لەشکەریی ئرتەشی تورکیا بریندار بوون.