هەسەدە شکست بە یاخیبوونی دەستگیرکراوانى داعش لە زیندانى حەسەکە دەهێنێ
وتەبێژی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگه‌یاند کۆتای‌یان به یاخیبوونی ده‌ستگیرکراوانی داعش لەزیندانێکى شاری حه‌سه‌که هێناوه‌و رەتیشی کردەوە هیچ چەکدارێک رایکردبێت.
کینۆ گابریل وته‌بێژی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، یه‌کشه‌ممه ده‌ستگیرکراوانی داعش له زیندانی گه‌ڕه‌کی گوێرانی شاری حه‌سه‌که یاخیبوون و توانییان ده‌رگاکانی ناوه‌وه‌ی زیندانه‌که بشکێنن و قاتی زه‌مینی گرتووخانه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن. ئاماژەى بەوەشکردوە، هێزه‌کانی دژه‌تیرۆری سه‌ر به هێزه‌کانی هەسەدە ده‌ستبه‌جێ کۆتای‌یان به یاخیبوونه‌که هێنا و توانییان گرتووخانه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن. وتەبێژى هەسەدە، ره‌تیشیکرده‌وه هیچ ده‌ستگیرکراوێکی داعش رایکردبێت و جەختیکردەوە گرتووخانه‌که به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ کرایه‌وه. کینۆ گابریل دووپاتیشیکردەوە، ئه‌و رووداوانه ئەوەى دەرخست کە پێویستە کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوکاربن بۆ دابینکردنی پارێزگاری ته‌واو دەستگیرکراوانەو هەروەها دادگایەکى نێودەوڵەتى بۆ دادگایی‌کردنیان پێک بهێنرێت.