ئەمریکا سەربازی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی دیرەزور کرد
May 18, 2020 17:52 Asia/Tehran
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باسی ڕەوانەکرانی کەتیبەیەکی سەربازی ئەمریکی پێکهاتوو لە ٣٠٠ هێزی سەربازی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی جەرات لە دیرەزوری سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە حەوتەی پێشوو دامەزرانی بنەکەیەکی سەربازیی لە دیرەزوری ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاندبوو، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لە ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە لە پێناو توکمەکردنی یەکە ئەمریکییەکان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی سووریا، پاش بڵاوبوونەوەی ھەواڵ لە چالاکیی دووبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند ناوچەی سووریا، ئەمریکا پەرەی داوە بە چالاکی سەربازیی لەو وڵاتەدا.