May 19, 2020 03:42 Asia/Tehran
  • وەزیری  تەندروستیی سوریا : سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەسەر دیمەشق دا هەوڵەکانیان بۆ روبوڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا پوچەڵ دەکاتەوە

نزار یازجی وەزیری تەندروستیی سوریا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە سزاکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دژی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە: سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەسەر دیمەشق دا هەوڵەکانیان بۆ روبوڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا پوچەڵ دەکاتەوە.

وەزیری  تەندروستیی سوریا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا  لە حەفتاوسێھەمین کۆبونەوەی دەزگا تەندروستیەکانی جیهان کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕیوەچوو، رەخنەی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا گرت و جەختی کرد:سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەسەر دیمەشق دا هەوڵەکانیان بۆ روبوڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا پوچەڵ دەکاتەوە.

ناوبراو وتیشی: سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی زلهێز بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئابورییان لەق بووە و بەدەست قەیرانەکەوە شەکەت بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لە سزاکانیان بۆ سەر سوریا و لە بارودۆخێکی ناهەمواردا روبەڕوی کۆرۆنا دەبینەوە.

وەزیری تەندروستیی سوریا تیشکی خستە سەر خراپیی سیستەمی تەندروستیی وڵاتەکەشی لە پرۆسەی پشکنین و خۆپاریزی و چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناداو وتی: کارمەندانی تەندروستیی سوریا، سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموار و دژوارەی تیایدان بە بوێری و لەخۆبردوییەوە روبەڕوی کۆرۆنا دەبنەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، تا ئێستا ٥٨  حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە سوریا دەستنیشان کراوە، بەڵام دەزگا تەندروستیە چاودێرەکانی جیهان گومانیان هەیە لەو ئامارە بەهۆی خراپیی سیستیمی پشکنین و بەدواداچون لە سوریا.