ته‌مووز 10, 2020 03:20 Asia/Tehran
  • جەختی «بەشار ئەسەد» لەسەر ھاوکاریی ستراتژیانەی نێوان تاران و دیمەشق

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد لە سەر ھاوکاریی ستراتژیانەی نێوان تاران و دیمەشق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی مەیادین، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا واژۆی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی سەربازی لە نێوان ئێران و سووریای بە دەرەنجامی ساڵانی ساڵ ھاوکاریی ستراتژیانەی نێوان ھەردووک وڵات زانی.

«بەشار ئەسەد» وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە دەرەنجامی دانیشتنە دوو قۆڵییەکان و واژۆی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی سەربازی و تەکنیکی لە نێوان تاران و دیمەشق پێی داگرت، ئەم بابەتە ئاستی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان سووریاو ئێران دەر دەخات.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ئەم ڕێککەوتننامەیە دەرەنجامی ساڵانی ساڵ ھاوکاریی ھاوبەش بۆ بەرنگار بوونەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی دژی سووریا و ھێندێک سیاسەتی دوژمنکارانەیە کە سێرەی بۆ دیمەشق و تاران گرتووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای پێداگرتن لە سەر ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا لە بواری جۆربەجۆردا، ئەم بابەتەی بە قازانجی ھەردووک وڵات زانی.

ڕێککەوتننامەی تۆکمەو تەواوی ھاوکاریی سەربازی، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتایی وتووێژی سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنراڵ «عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب» جێگری سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە دیمەشق  واژۆ کرا.

سەرپەیڤ