ئاب 13, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • بڕینی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە

لەشکریانی ئەمریکی و میلیشیا کوردەکانی ھاوپەیمانیان، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکانی ھۆزی «عەکیدات»و ھۆزەکانی دیکەی دێرۆزوو لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان بڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرچاوە دەوڵەتییەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە، سەرچاوەی دابەشکرانی ئاوی خواردنەوەی ٢٥ ھەزار شارومەندی سووری لە شاری «ئەلشەحیل»و گوندەکانی گردوپەڕی، بە تەواوی تێکدراوە.

کرداری لەشکریانی ئەمریکی و میلیشیاکانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە» لەمەڕ تێکدانی سەرچاوەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە کاردانەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندانی دانیشتووانی ئەم ناوچانە بۆ وەدەرنانی ئەو ھێزانەئەمریکاو «ھەسەدە» ئەنجامی گرتووە.

ھۆزی «عەکیدات» ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێکھێنانی سوپای خێڵەکی، داوای وەدەرنرانی ھاوپەیمانیی ناسراو بە دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو ھێزەکانی «ھەسەدە»یان کرد لە دێرۆزوور.

سەرپەیڤ