ئه‌یلوول 23, 2020 04:19 Asia/Tehran
  • پەروەردە لە حەسەکەی سووریا خەونێکەو نایەتەدی

داگیرکرانی دووھەزارو ٤٠٣ قوتابخانەو ناوەندی فێرکاری و پەروەردە لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە«ھەسەدە»و کرانی بە سەربازگەو بەندیخانە، وایکردووە ھەتا قوتابیانی سووری لە ساڵی تازەی خوێندن دا بچنە سەر پۆلگەلێک کە لە بەر قەرەباڵغی مەترسیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناش ھەڕەشە لە خۆیان و بنەماڵەکانیان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەو.اڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»وە، بە دەست پێ بوونی ساڵی تازەی خوێندن لە سووریا و ھاتنی سێ ملوێن و ٧٠٠ ھەزار خوێندکار بۆ قوتابخانەو فێرگەکان، پەروەردەو فێرکردنی حەسەکە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لەبەر کەم بوونی قوتابخانە لەگەڵ گرفتی زۆردا بۆ فێرکاریی قوتابیان بەرەوڕووە.

قەرەباڵغ بوونی لە ڕادەبەدەری پۆلەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای حەسەکە و دژوار بوونی دەست ڕاگەییشتنی قوتابیان بە ھەلی خوێندن تەنیا دوو نمونەی بچوکی دەرەنجامی ئەو جەفاکارییانەیە کە ھێزەکانی سووریای دیموکرات خەریکە لە منداڵەکانی ئەم پارێزگایەی دەکات.

داگیرکردنی زۆربەی قوتابخانەکان، بارستایی و توانایی قوتابخانە دەوڵەتییەکانی بۆ وەرگرتنی ژمارەی ڕوولەپەرەی قوتابیان بەرتەسک کردووەتەوە. بە پێی ڕاگەیاندنی پەروەردەی حەسەکە لە ئێستادا بوونی زیاتر لە ٧٠ قوتابی لە پۆلێکدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھێندێک لە قوتابیان یان بە پێوە ڕاوەستن و یان لە سەر زەوی دانیشن.

ھاوکات بنەماڵەکانی ئەم قوتابیانە ھەڵس و کەوتی چەکدارانی ھەسەدە بە تاوانێکی دژی ھەزاران منداڵ و تازەلاوو ھەڕەشەیەک بۆ داھاتوویان دەزانن و داوای خۆ تێگەیاندنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان دەکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو کردەوانەو کرانەوەی قوتابخانەکان لە ڕووی منداڵەکانیان.

ئەو بنەماڵانە ڕێکخراوەی نەوتەوەکان بە خەمساردی تۆمەتبار دەکەن و وای لێک دەدەنەوە کە لە ھەمبەر ڕەفتاری ھەسەدە دژی خەڵکی ئەو ناوچەیە بێ دەنگەی لێ کردووە.

سەرپەیڤ