ئه‌یلوول 25, 2020 13:49 Asia/Tehran
  • ئامانجی ئەمریکا لە سووریا داکۆکی کردن لە کورد نییە

گۆڤارێکی ئەمریکی وێڕای ئاماژە کردن بە خەیانەتی چەند جارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کوردانی سووریاو پشت بەردانیان لەکاتی تەنگانەدا ڕایگەیاندووە: بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بۆ پشتگری کردن لە کورد لە سووریا نییە.

گۆڤاری «نەشناڵ ئینترێستی» ئەمریکی لە شیکارییەکدا لەبارەی دەستوەردانی ئەمریکا لە قەیرانی سووریا نووسیویەتی : سیاسەتی پاساوهێنان بۆ ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بێهوودەیە و زۆر ناڕوونە، پێشتر وایان تێ دەگەیاندین کە گوایە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریایەک بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ترەمپ ویستوویە ئەسەد لەناو ببات و ئەمەش قەیرانەکەی سووریا قووڵتر دەکاتەوە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەشی داوە بە ئامادە بوونی هێزە کانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و دەنووسێت: واشیان دەنواند کە بەشێوەیەکی بەربڵاو پشتگریی لە کوردانی سووریا دەکرێت، کەچی بۆمان دەرکەوت ئاواش نییەوئەمریکا بۆ پشتگری کردن لە کورد لە نەچووەتە سووریا، چونکو ھەموو جارێک لەکاتی تەنگانەدا پشتی بەرداون. 

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پاراستنی بیرە نەوتەکانی سووریاش کە دوا بیانووی ئەمریکا بۆ مانەوە لە سووریایە پاساوێکی گونجاو نییە چونکو کونترۆڵی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە پێویستی بە ئاستێکی بەرز لە ئەمنییەت و مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە هەیەو بەم پێیە پاراستی کێڵگە نەوتییەکان ناتوانێت پاساوێکی گومجاو بێت بۆ مانەوەی ئەمریکا لە سووریا.

ئەم گۆڤارە ئەمریکییە لە کۆتایی دا لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سووریاو ئەمریکا دەنووسێت: کورد لە سووریا ئامانجێکی دیکەی ھەیەو ئەمریکاش بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و بەم پێیە بەرژەوەندیی کوردانی سووریا قەت لەگەڵ بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکادا یەک ناگرێتەوە.

سەرپەیڤ