تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 21:34 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکایان کردووە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سوریا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گوندی «ئەلدەردارە»ی گردوپەڕی شاری «تەل تەمەر»ی پارێزگای حەسەکە داکەوت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەشکریانی ئەمریکی خەریکی گەڕان بەدوای پاشماوەی فڕۆکە داکەوتووەکەیانن.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی سووریا ھێزەکانیان لەم وڵاتە مۆڵ داوە.

سەرپەیڤ