تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 08:27 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئێران لە بەرەوپێش چوونی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەبێ دەستوەردانی بیانی

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی، داکۆکی لە بەرەوپێش چوونی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەبێ دەستوەردانی بیانی و متمانەچێکردن لە نێوان ئەندامانی لێژنەکەی وەک ھەڵوێستی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، «ئێلێکساندێر لاورنتیف» نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و سەربازی سەردانی تارانی کردووە، لە درێژەی ڕاوێژەکانی ، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی دیدارووتوێژی کرد.

«خاجی» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەوپێش چوونی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریاو ڕۆڵی سەرەکیی ڕەوتی ئاستانە لە پێکھاتنی ئەم لێژنەیە،لە ھێزمەندکران و گەشەسەندنی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە سووریا بەتایبەت بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە و گەڕانەوەی ئاشتی و ئەھوەنی بۆ ئەم وڵاتە پێشوازیی کرد.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریاش وێڕای ئاماژەکردن بە دەستکەوتە ئەرێنییەکانی ھاوکاریی تاران و مۆسکۆ لە سووریا، لە سەر بەردەوامییی ڕاوێژو ھاوکاریی دوو لایەن لە ئاستی جۆربەجۆری سیاسی و مەیدانی پێی داگرت.

«ئێلێکساندێر لاورنتیف» لەو پێشکەوتنانەی کە لە دانیشتنەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا مسۆگەر کراوە پێشوازیی کردو ھیوای خواست کە ئەم لێژنەیە بتوانێ لە سەر چالاکییەکانی ھەتا گەییشتن بە دەرەنجامی یەکجاری بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ