تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 22:22 Asia/Tehran
  • پێکەوە ھەڵشاخانی تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە سووریا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا لە شاری سەریکانیی پارێزگای حەسەکەی سووریا پێکەوە تێکھەڵچوون کە لە ئەنجام دا ٣٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ئینتێرنێتیی ڕۆژنامەی «ئەلعەرەبی جەدید»، ئەم تێکھەڵچوونە قورسەی نێوان تاقمە تیرۆریستەکان لە سەر ئەم بابەتە سەری ھەڵدا کە کۆ کۆنترۆڵی بازگەی «ئەلدەورە» لە ناوەندی سەریکانیی بەدەستەوە بێت.

تێکھەڵچوونەکان ھێرشی بە ڕۆکێتی لێ کەوتەوەو بەرەو ناوەڕاست و گردوپەڕی سەریکانیش تەشەنەی سەند کە لە ئەنجام دا ٣٥ کەس لەوانە چەند کەسی سڤیل کوژران.

سەریکانی لە دووحەوتە لەمەپێشەوە ھەتا ئێستا پێکدادانی قورسی تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بە خۆیەوە دەبینێت کە ئەمەش بووەتە ھۆی ترس و دڵەڕاوکێی نێوان دانیشتووانی ئەم شارە.

سەرپەیڤ