نیسان 26, 2018 07:42 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ژاپۆن لە برۆکسل

"مەحەممەدجەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و "تارۆکۆنۆ"ی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن دوێنێ چوارشەم لەپەراوێزی دووهەم کۆبوونەوەی یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە سووریا لە بروکسل دیدارو لەمەر پرسە جیاجیاکان بۆ وێنە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتووێژیان کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تارۆ کۆنۆ لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ژاپۆن هەردەم لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داکۆکی کردووە، وتی: پێویستە هەموو لایەنەکان پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بن.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن هەروەها وتی کە ژاپۆن بەنیازە هەتا مانگی ژۆئەنی ئەمساڵی زایینی زانستوەران و ئەندازیارانی ژاپۆنی بۆ یارمەتیدانی ئێران وەک بەشێک لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، بنێرێتە تاران .

مەحەممەد جەوادی زەریفیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی قسەکانی تارۆ کۆنۆ، ڕێزی گرت لە پشتگرییەکانی حکومەتی ژاپۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن پاش دیدار لەگەڵ زەریفیش لەنێو پەیامنێراندا ئامادەبوو و وتی: ئەمریکا دەبێ لە هەنگاوی هاوبەش داکۆکی بکات.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناودەباو خوازیاری تێکدانیەتی بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەی ترەمپە.

سەرپەیڤ