کانونی یه‌که‌م 18, 2018 13:58 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئانکارا دەکات

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداری لە پێنجەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای پێوەندییە ستراتژییکەکانی دوو وڵات سەردانی ئانکارا دەکات.

بە پێی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "پەرویز ئیسماعیلی" جێگری بەشی پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: "حەسەن ڕۆحانی"  لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابوورییەوە ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە وەڕێ دەکەوێ بەرەو ئانکارای پێتەختی تورکیا.

ئیسماعیلی بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ستراتژیکی ئێران و تورکیا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتی بە یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی ئەم سەفەرە ڕاگەیاند و وتی: بیرۆکەی پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای پێوەندییە ستراتژیکەکانی ئێران و تورکیا ئەنجامی یەکەم سەفەری ڕۆحانی بۆ تورکیا بوو و بە پێی ئەوە سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات پێوەندیی ٣٠ ملیار دۆلارییان کردۆتە ئامانج.

جێگری بەشی پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە سەفەری ڕۆحانی بۆ تورکیا چەندین بەڵگەی گرینگ لە بواری سیاسی، ئابووری و کولتوریی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات واژۆ و مۆر دەکرێ.

سەرپەیڤ