May 07, 2024 08:30 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە ڕووداوی مەزنی غەززەو تاوانکارییەکانی رژێمی خوێنمژی زایۆنیستی، فەرمووی: پێویستە حەجی ئەمساڵ لەسای بەرەکەتی ئایاتی قورئانی پیرۆز و یاد و ناوی موبارەکی حەزرەتی ئیبراهیم(ع)، جیاواز لەهەر ساڵێک، حەجی بێزاریی دەربڕین بەرامبەر ئەو دوژمنە تاوانکارەی موسڵمانان و لایەنگرەکانی، بێ.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی رۆژی دووشەممە لە دیداری کاربەدەستان و هەڵسوڕێنەرانی ڕێوڕەسمی حەج و ژمارێک لە زیارەتکارانی بەیتوڵڵاهولحەرام، رووداوەکانی هەنوکەی غەززەی بە شاندەرێکی بەجێماو بۆ مێژوو زانی و وتی: پەلامارە دڕندانەکانی سەگی هاری زایۆنیستی لەلایەک و خۆڕاگریی و ستەملێکراویی خەڵکی غەززە لەلایەکی دیکەوە، لە مێژوودا دەمێنێ و ئەو ڕێبازە، پێشانی مرۆڤایەتی دەدا کە ڕەنگدانەوەی سەرسوڕهێنەر و کەم وێنەی، لە کۆمەڵگای ناموسڵمانەکان و زانکۆکانی ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە، لە نیشانەکانی ئەو مێژووسازی و شاندەرسازیەیە.

بەڕێزیان لە شیکردنەوەی ئەرکی ئۆممەتی ئیسلامی لەهەمبەر کارەساتەکانی غەززە لە دەرفەتی حەجی ئیبراهیمیدا، ئاماژەی بە چەند نمونەی جۆراوجۆری قورئانی کرد لە سیرەت و شێوازی حەزرەتی ئیبراهیم(ع) و فەرمووی: ئیبراهیم (ع) لەو پێغەمبەرانەیە کە دڵێکی زۆر میهرەبانی هەیە بەڵام هەر ئەو پێغەمبەرە خوداییە لەهەمبەر دوژمنانی زاڵم و ستەمکار، بەتوندی بێزاریی دەدەبڕێ و بەئاشکرا دوژمنیی خۆی ڕادەگەیێنێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەو ئایە قورئانییانەی دۆستایەتی کردن لەگەڵ دوژمنانی ستەمکاریش بەتەواوەتی ڕەت دەکاتەوە، رژێمی زایۆنی بە نمونەی تەواوی دوژمنیی لەگەڵ موسڵمانان وئەمریکای بە هاودەستی ئەو رژێمە ناوبردو وتی: ئەگەر یارمەتیی ئەمریکا نەبوایە، ئایا رژێمی زایۆنیستی، دەیتوانی و دەیوێرا وەها ڕەفتارێکی دڕندانە بکا لەگەڵ خەڵکی موسڵمان و ژن ومنداڵاندا؟

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: بکوژی موسڵمانان و ئاوارە کردنیان و پشتیوانەکەی، هەردووکیان زاڵمن و بەگوێرەی قورئانی پیرۆز، ئەگەر کەسێک دەستی دۆستایەتیان لەگەڵ بداتەوە، ئەویش زاڵم و ستەمکارەو بەر لەعنەتی خوداوەند دەکەوێ.

بەڕێزیان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای جیهانی ئیسلام، رەوتی ئیبڕاهیمی بەرامبەر حەج ، واتە بێزاریی دەربڕینی ئاشکرا لەهەمبەر دوژمنانی بە پێویستتر لەهەمیشە زانی و وتی: بەم پێیە، حاجیانی ئێرانی و غەیرەئێرانی دەبێ بتوانن لۆژیکی قورئانی لەپشتگریی کردن لە گەلی فەلەستین، بۆ گشت جیهانی ئیسلام بگوێزنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەکۆتایی قسەکانیدا فەرمووی: هەڵبەت کۆماری ئیسلامی، چاوەڕوانی کەسانی دیکە نیەو نابێ بەڵام ئەگەر دەستگەلی بەهێزی نەتەوەکان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان، بەهاناوە بێن، رەوشی دڵتەزێنی خەڵکی فەلەستین درێژەی نابێ.

سەرپەیڤ