May 27, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • بەشداری وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێورەسمی تازیەداری شەهادەتی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی تازیەداری شەهادەتی حەزرەتی عەلی ع ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان ، لە کەربەلای پیرۆز ، بەشداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد جەوادزەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی یەکشەممە دوای زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان لە کەربەلای موعەلا ولەکاتی ئامادەبوون لە گڵکۆی پاکی ئیمام حوسێن ع وحەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس ع لە کەربەلا لەگەڵ بڕیک لە زیارەتکارانی ئێرانی وعێراقی گفتوگۆی کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەنجام دانی وتووێژ وگفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی پایە بەرزی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ، بە نیازی زیارەت کردنی شوێنە پیرۆزەکان، چووبۆ کەربەلای پیرۆز . زەریف ڕۆژی شەممە دوای گەیشتنە بەغدای پیتەختی عێراق، بە جیا لەگەڵ سەرۆک وەزیران ، سەرۆک کۆماروسەرۆک پەرلەمانی عێراق دیدارو لەبارەی پەرەی پێوەندیەکانی دوولایەنە ولێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی ناوچە، بیروڕایان گوڕیەوە. سێهەمین سەفەری سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران بۆ عێراق هاوکات لەگەڵ پەرەی کردەوە وهەنگاوە ورۆژێنەر وئاڵوزکاوەکانی ئەمریکا لە ناوچە وهەروەها کەش نانەوەی واشنتۆن وبڕیک لەوڵاتانی عەرەبی لەمەڕ پەرەی هەڕەشە وناهێوری لە عێراق ئەنجام دەبێت.

سەرپەیڤ