فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز
وەزیری ناوخۆی ئێران بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی زیان پێگەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.
ئاژانسی هەواڵی مێهر راپۆریدا، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی زیان پێگەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.
ناوبراو لەو فەرمانەدا وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی لە کەس و کاری کۆچکردووان و بەجێ ماوانی ڕووداوی دڵەتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵی شایی لە شاری سەقز، ڕایگەیاند: پێویستە وێرای لێکدانەوەی وردبینانەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە، خێرا دۆخی زیان پێگەیشتووان و بەجێماوان بەدواداچوونی بۆبکرێ و لە رێگەی بەرپرسانی هاوپەیوەند بە پلانی پێویست پەیجۆری پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی ڕووداوی لەو چەشنە بن و هەوڵ بدەن.
شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی (پێرێ شەو) لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی زەماوەندی شاری سەقز ، ا 11 کەس لەوان 5 مناڵ و 5 ئافرەت کە لە ئاهەنگی زەماوندەکەدابوون گیانیان لە دەستدا و 38 کەسی دیکە بریندار بوون .