ئه‌یلوول 22, 2018 07:16 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە نیۆیۆرک

دوهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە دوای چوونەدەری ئەمریکا لەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە شەوی دوشەممە لەسەر سێشەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و 1+4 ( ئاڵمان ، فەڕەنسە ، بەریتانیا ، چین و روسیا) لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێ.

ئەم کۆبوونەوە لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی حەفتاوسێهەمین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێ.

هەواڵدەریی رۆیتێرز رایگەیاند ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و 1+4 لەم دانیشتنەدا رێگاکانی رزگارکردنی بەرجام تاووتوێ دەکەن .

ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە دوو مانگی دیکە ، دوهەمین خوڵی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ دەکرێن .

یەکەم دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە دوای چوونەدەری ئەمریکا لەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە شەشی ژوئەن لە ڤیەنا بەڕێوەچوو .

 

 

سەرپەیڤ