کانونی دوھەم 19, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • وشداری دانیی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لە بارەی هەوڵی ئەمریکا بۆ خۆ وەردان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو

نوێنەری پەرلەمانی ئێراق وشداری دا : بالوێزخانەی ئەمریکا بەمەبەستی "خۆوەردان"لە هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی ئێراق لە مانگی مای، شەش ڕاوێژکاریی ئەمریکایی بە بیانووی یارمەتی دانیی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانیی ئێراق بەڕێدەکاتە ئەو وڵاتە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، بە گێرانەوە لە ئەلسوومەرییە نیوز، "عەواتێف نەعمە" نوینەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ، رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە نیگەرانی خەڵکی عێراق لە خۆوەردانەکانی بیانییەکان تەنانەت گرووپەکانیی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند: بالوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەوڵ ئەدات بواری گۆڕینی ئەنجامەکانیی هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانیی بە گوێرەی قازانج و بەرژەوەندی خۆی خۆشبکاتەوە .

 لە بەیاننامەکەی عەواتێف نەعمە  هاتووە : " ئیدعاکانیی ئەمریکا لە بارەی ناردنی شەش  ڕاویژکار بۆ یارمەتیی دان بە لێژنەی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا بەمەبەستیی بوار خۆشکردن بۆ خۆوەردان  لە هەڵبژاردنەکان و دەستکاریی ئەنجامەکانیی ئەنجام دەگرێ ".

 ئەم نوێنەرە عێراقییە بەڕاشکاوی وتی: خۆوەردانی ڕاویژکارانی ئەمریکایی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبیتە هۆی چوونە ژێر پرسیاری شەرعیەت و ڕەوایەتی هەڵبژاردنەکانیی عێراق و کەوابوو دەوڵەتی ئێراق دەبێ بە ئاشکرایی نەیاریەتی خۆی لە گەڵ هەرچەشنە خۆوەردانیی بیانیی لە چالاکییەکانیی لیژنەی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق ڕابگەینێ .

  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق  بریارە ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ لە ١٨ مەڵبەندی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری  عێراق لە وان ناوچەگەلێک کە لەم بەینە دا لە چنگ داعش ڕزگار کراونەتەوە  بەڕێوە بچێت . لە هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی داهاتوویی عێراق، داڕشتی کابینە ، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێن .

سەرپەیڤ